4 کاتژمێر پێش ئێستا
353 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل دەستى بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکى غــ.ەززە کردەوە
پەیام
سوپای زایۆنی بۆردومانی چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززەی كردەوە، میدیاكانیش دەڵێن ڕووداوێكی ئەمنیی قورس بەسەر سوپای زایۆنیدا هاتووە.
سەرەڕای ڕاگرتنی جەنگەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای زایۆنی سێ جار بۆردومانی غەززەی كرد و چەند باڵەخانەیەكیشی لە رۆژهەڵاتی شاری خانیونس لە باشووری غەززە تەقاندەوە.
هەروەها سەرچاوە ناوخۆییەكان بڵاویان كردەوە، فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سەر بە سوپای زایۆنی چەند بۆمبێكیان لە كەمپی ئاوارەكان لە نزیك شوجاعییە هەڵداوەتە خوارەوە.
هاوكات كەناڵی حەوتی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، دوای دوو هەفتە لە ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ ڕووداوێكی ئەمنیی مەترسیدار و بێ پێشینە لەناو سوپای ئیسرائیلی ڕووی داوە كە هۆكارەكەی كەمتەرخەمیی سەربازان بووە و بووتە هۆی پێشێلكردنی ڕێكارەكانی پاراستنی زانیاری.
كەناڵەكە ئاشكرای كردووە، ئیال زامیر، سوپاسالاری زایۆنی فەرمانی كردووە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكە بكرێت هەروەها چاودێریی توندی سەربازیی سەپاندووە بۆ ئەوەی هیچ زانیارییەك تا كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكە و دیاریكردنی قەبارەی زیانەكان بڵاو نەكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە