3 کاتژمێر پێش ئێستا
300 جار خوێنراوەتەوە
تۆمەتباری کوشتنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن دانی بە تاوانەکەیدا نا
پهیام
تۆمەتباری کوشتنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابی لە یەکەم دانیشتنی دادگادا کە دوای سێ ساڵ بەڕێوەچوو، دانی بە تاوانەکەیدا نا.
بەپێی هەواڵێکی کیۆدۆ نیوز، یەکەم دانیشتنی دادگای دۆسیەی تیرۆرکردنی ئابێ کە لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠٢٠دا لە ژاپۆن لە دەسەڵاتدا بوو و نازناوی "ئەو سەرۆکوەزیرانەی درێژترین ماوە لەسەر دەسەڵات بوو" هەبوو، بەڕێوەچوو.
تۆمەتباری کوشتنی ئابێ، یاماگامی تێتسویا تەمەن ٤٥ ساڵ کە دادگاییەکەی لە دادگای ناوچەی نارادا بەڕێوەچوو، دانی بە تاوانەکەیدا نا.
دادگایی کردنی تۆمەتبارەکە کە ئەمڕۆ یەکەمین دانىشتنی بەڕێوەچوو، لە ١٩ دانیشتن پێکهاتووە و لە کانوونی دووهەمی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت و، کۆتا دانىشتنیش بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا بەڕێوەدەچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە