5 کاتژمێر پێش ئێستا
301 جار خوێنراوەتەوە
گرووپه فه‌له‌ستینییه‌كان ته‌رمێكی دیكه‌یان ڕاده‌ست كرده‌وه
په‌یام
ڕادیۆی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس شەوی ڕابردوو پاشماوەی بارمته‌یه‌كی زایۆنیی گەڕاندەوە.
رادیۆكه ئه‌وه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه پاشماوەی شەوی ڕابردوو لە بزووتنەوەی حەماسەوە لەلایەن خاچی سوورەوە وەرگیراوە و گەڕاوەتەوە قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی هی هیچ کام لەو ١٣ زیندانییە نییە کە تا ئێستا تەرمەکانیان لە کەرتی غەززە مابوونه‌وه.
لە بەرامبەردا ماڵپەڕی هەواڵی واڵا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ڕاوێژی بەپەلە ئەنجام دەدات و تاوتوێی "پێشێلکردنی رێكه‌وتنه‌كه" له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌كات.
هەروەها کەناڵی 12 لە زاری بەرپرسێکی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیییەوە ڕایگەیاندووە، حکومەت هەنگاو دەنێت سەبارەت بەو شتەی کە بە "پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی گەڕاندنەوەی تەرمەکان" ناوی بردووە.
تا ئێستا بزووتنەوەی حەماس هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە