5 کاتژمێر پێش ئێستا
418 جار خوێنراوەتەوە
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست: ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ و پووتین ئه‌نجام نه‌درێت
په‌یام
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەنگە کۆبوونەوەی پێشنیارکراوی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە بوداپێستی هەنگاریا ئەنجام نەدرێت و هه‌روه‌ها ڕەنگە لە ئایندەیەکی نزیکدا شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە چارەسەر نەکرێت.
لەگەڵ ڕاگرتنی لوتکەی ترەمپ و پوتین، کۆبوونەوە ئاڵۆزەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا دەستیپێکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی هەردوولا لوتکەیەکی "بەرهەمدار" له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا ڕێكبخه‌ن، به‌ڵام گۆڤارێكی به‌ناوبانگ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به دوور ده‌زانێت.
ڕاپۆرتی گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا زووە بۆ ئەوەی بناغه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا دابنرێت كه خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا و ئاسایشی ئەوروپا له‌خۆ بگرێت و ئۆكرانیاش پێی ڕازی ببێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە