4 کاتژمێر پێش ئێستا 390 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ لە یابانە و دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكاش لە زەریای هێمن كەوتنەخوارەوە

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ لە یابانە و دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكاش لە دەریای باشووری چین كەوتنە خوارەوە.

فەرماندەی كەشتیگەلی ئەمریكا ڕایگەیاند، لە میانەی ڕاهێنانی ئاساییدا لە زەریای هێمن، هەلیكۆپتەرێك لە جۆری سی هۆك و فڕۆكەیەك لە جۆرئێف 18 كە سەر بە كەشتیی فڕۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز بوون كەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای ئەمریكا دەڵێت، فڕۆكە و هەلیكۆپتەرە جەنگییەكە لە ئاوەكانی باشووری چین لە ماوەی نیو كاتژمێردا كەوتوونەتە خوارەوە و هەڵمەتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوان و تیمەكانیان بەڕێوە چووە و ئێستا سەلامەتن.

ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكانی واشنتۆن، هاوكاتە لەگەڵ سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەتی ئاسیا، كە ئەمە یەكەمین سەردانی لەو جۆرەیەتی لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا.

ترەمپ دوای ئەوەی سەردانی مالیزیای كرد، ئەمڕۆش گەیشتە یابان و بڕیارە لەگەڵ ئیمپراتۆر و سەرۆكوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

ترەمپ لە مالیزیا سەرپەرشتیی واژووكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەستی كرد لەنێوان وڵاتانی تایلاند و كەمبۆدیا هەروەها چەندین ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنی ئابووریی واژوو كرد، بڕیارە لە یابانیش بە بەهای 550 ملیار دۆلار گرێبەستی وەبەرهێنان واژوو بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە یابانە و دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكاش لە زەریای هێمن كەوتنەخوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بژاردەی سەربازیی دژ بە چەند ئامانجێک لە ڤێنزوێلا لە لایەن دۆنالد ترەمپ'ەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: ئامادەیم هەیە دیدار لەگەڵ كیم جونگ ئون ئەنجامبدەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاندیدی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك: ناسنامەی ئیسلامیی خۆم ناشارمەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. تۆڕێكی فرۆشتنی تابلۆی ساختەی هونەرمەندە جیهانییەكان ئاشكرا كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ دانوستانە ئابوورییەكانی لەگەڵ كەنەدا ڕاگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا فڕۆكەی جەنگى لە جۆری بی وەن ڕەوانەی سنوورە ئاوییەكانی فەنزوێلا كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكور تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی مووشه‌كی ئه‌نجامدا

سەرەتا