5 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ئاگربهست پێشێلكراو نۆ فهلهستینی بوونه قوربانی
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی تەندروستییەوە دەست کەوتووە، سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ئۆتۆمبێلێکی لە شارۆچکەی خان یونس لە کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
بە هۆی هێرشەکەوە، پێنج فەڵەستینی شههیدبوون.
هاوکات سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ماڵێکیشی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە چوار فەڵەستینی شههیدبوون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون و دوو کەسیش لە ژێر دارپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا چارەنووسیان نادیارە.
هاوکات سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نزیک نەخۆشخانەی شیفا و باخچەکەی پشتەوەشی بە مووشەک کردووەتە ئامانج و بۆردومانی کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ـیشکەمپی شاتی لە کەرتی غەززەیان بە توندی بۆردومان کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشانەش، تۆپخانەکانی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ناوچەی دێربەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.
تێکڕای هێرشەکانی سوپای داگیركهر لە دیوی ناوەوەی ئەو هێڵە زەردە بووە کە سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست پاشەکشەی لێ کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی ، بنیامین ناتانیاهو دوای ڕاوێژی ئەمنی، بڕیاری دا بە سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ناتانیاهودا هاتووە کە، سەرۆکوەزیران سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، فەرمانیدا بە توندترین شێوەی هێرش بکرێتە سەر کەرتەکە.
بە پێی میدیای قهوارهی داگیركهری زایۆنی ، سوپای وڵاتەکەیان دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دەروازەی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کردووە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە نزیک دەروازەکە تەقە لە سەربازانی سوپای قهوارهی داگیركهری زایۆنی کراوە.
سەرۆکوەزیرانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بنیامین ناتانیاهو بزووتنەوەی حەماس'ی بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە