3 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕیختەر ناوچهیهكی توركیای هەژاند
پهیام
کاتژمێر ٢٢:٤٨ خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕیختەر لە شارۆچکەی سندرگی سەر بە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، لە شارۆچکەی سندرگی سەربە باڵکئەسیر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕیختەر تۆمار کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بوومەلەرزەکە کە لە ئیستانبوڵ، ئیزمیر و هەروەها ناوچەی مەرمەرە و ئیجە هەستی پێکراوە، لە قووڵایی ٥.٩٩ کیلۆمەتری تۆێکڵی زەوی ڕوویداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە