4 کاتژمێر پێش ئێستا
283 جار خوێنراوەتەوە
ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بایكۆتی ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن
به‌هۆی لایه‌نداریی رۆژنامه‌كه بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی له جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه‌دا، زیاتر له 300 نووسه‌ر و رۆشنبیر له ئه‌مریكا بایكۆتی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی ئه‌مریكا كه 150 كه‌سیان له نووسه‌رانی پێشووی نیویۆرك تایمزن، ڕاگه‌یه‌نراوێكیان به ناونیشانی "كۆمه‌ڵكوژی تێڕوان نییه" بڵاو كرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به پلان دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بابه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌شێكه له پاساوهێنانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵكوژیی ئیسرائیلی له غه‌ززه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی شێوێنراو و ناڕاست و دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ڕووماڵی دادگه‌رانه‌ی ڕووداوه‌كاندا.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه نووسه‌رانی دیاری وه‌ك "سالی ڕۆنی و گریتا سۆنبه‌رگ و مه‌ریه‌م به‌رغووسی" واژوویان كردووه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیی فه‌ڵه‌ستنیی دیاری وه‌ك ڕه‌شیده ته‌ڵیب و محه‌مه‌د كورد پشتیوانی‌یان كردووه.
ئه‌و رۆشنبیره ئه‌مریكییانه سێ مه‌رجیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش پێداچوونه‌وه‌ی گشتگیره به هاندان دژی فه‌ڵه‌ستیینیه‌كان، لابردنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه حه‌ماس به ده‌ستدرێژی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها داوای قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌ی چه‌كه له ئه‌مریكاوه بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: نیویۆرك تایمزپێشتریش هه‌ڵه‌ی مێژوویی هاوشێوه‌ی كردووه، كاتێك ڕووماڵی ڕووداوه‌كانی عێراقی له ساڵی 2003 كرد و دۆسیه و بابه‌ته مرۆییه‌كانی له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌شارده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە