12 کاتژمێر پێش ئێستا
519 جار خوێنراوەتەوە
دوای چه‌ند هێرشێك جه‌خت له‌سه‌ر ئاگربه‌ست كرایه‌وه
په‌یام
دوای فه‌رمانه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهوو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر غه‌ززه، سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی چه‌ند هێرشێكی بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌رته ئه‌نجام دا و دواتر پابه‌ندی خۆیان به ئاگربه‌ست ڕاگه‌یانده‌وه.
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان ڕایانگه‌یاند، سوپا ده‌ستی به هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كردووه، ئه‌مه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه حه‌ماس هێرشێكی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌و كه‌رته ئه‌نجام داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح، به‌ڵام هێشتا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كان ڕوون نه‌بوونه‌ته‌وه.
هاوكات فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی شیفای له شاری غه‌ززه كردووه‌ته ئامانج، هێرشێكی دیكه‌شی بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی زه‌یتوون له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری غه‌ززه ئه‌نجام داوه و دواتر پابه‌ندی خۆیان به ئاگربه‌ست ڕاگه‌یانده‌وه.
به وته‌ی به‌رگریی شارستانیی غه‌ززه، به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای داگیركه‌ری زایۆنی چه‌ند كه‌سێك شه‌هید و بریندار بوون.
یسرایل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی قه‌واره‌ی زایۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی له حه‌ماس كرد و وتی كه "باجێكی قورس" ده‌دات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به وته‌ی ناوبراو حه‌ماس هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی زایۆنی له غه‌ززه و ڕێككه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی دیله‌كانی ئیسرائیلی پێشێل كردووه.
هه‌روه‌ها پێشتر نووسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ڕایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكوه‌زیران دوای كۆبوونه‌وه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مڕۆ، فه‌رمانی به سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازی كردووه گورزی به‌هێز له كه‌رتی غه‌ززه بده‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە