12 کاتژمێر پێش ئێستا
288 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا هۆشداری له هه‌ره‌سپێهێنانی ئاگربه‌ست داوه
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، واشنتۆن هۆشداری داوه‌ته قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری هه‌ر هه‌نگاوێك كه ببێته هۆی هه‌ره‌سهێنانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند ڕاپۆرتێك كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه كردووه به ئامانجی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له غه‌ززه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی وتووه: واشنتۆن پێی وایه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پێشێلكاری ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌كردووه به شێوه‌یه‌ك كه پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بێت، داوای له ئیسرائیل كردووه كه هه‌نگاوی توند نه‌نێت به جۆرێك ببێته هۆی له‌ناوچوونی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه، پلانی ئاشتی له غه‌ززه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه و حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ پێشكه‌وتن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له پێكدادانه‌وه و شه‌ڕه‌وه بۆ ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن له غه‌ززه دوای دوو ساڵ، كارێكی دژواره.
به‌رپرسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه هێشتا به‌رده‌وامه و واشنتۆنیش به‌رده‌وامه له كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ئاشتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
دووپاتیشی كرده‌وه، دیاریكردنی شوێنی ته‌رمی بارمته ئیسرائیلییه‌كان له غه‌ززه كارێكی قورس و پڕ له ئاسته‌نگه و پێویستی به كاته.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە