12 کاتژمێر پێش ئێستا
271 جار خوێنراوەتەوە
سودان.. ميليشيا چه‌كداره‌كان كوشتارێكی زۆریان له هه‌رێمی دارفۆر ئه‌نجامداوه
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه، گرژی و پێكدادانه‌كان له سوودان په‌ره‌یان سه‌ندووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر شاری فاشری پایته‌ختی هه‌رێمی دارفوور ئه‌نجام دا كه تا ئێستا به دڕندانه‌ترین هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا شاری فاشریان له هه‌رێمی دارفۆر به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كردووه.
مینی ئاركۆ میناوی حاكمی دارفوور له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان هاونیشتیمانیان و منداڵاندا ناكه‌ن و هه‌موویان ده‌كه‌نه ئامانج، له فاشر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌یان كۆمه‌ڵكوژییان ئه‌نجام داوه.
ده‌شڵێت: نابێت هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا به‌م ئه‌نجامه دڵی خۆیان خۆش بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه و سه‌ره‌تایه نه‌ك كۆتایی.
هاوكات ڕوو له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت: بێده‌نگیتان مایه‌ی شه‌رمه و ناپاكییه به‌رانبه‌ر مرۆڤایه‌تی.
ژماره‌ی دانیشتووانی فاشر زیاتر له 250 هه‌زار كه‌سه، هاوكات له‌ترسی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م هێزانه، زیاتر له 20 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و شاره ئاواره بوون و ده‌یان هه‌زاری دیكه‌ش گه‌مارۆ دراون.
فاشر كه شارێكی گه‌وره‌ی دارفۆره، دوای كۆنتڕۆڵكردنی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا دابه‌ش كرد، به جۆرێك ڕۆژهه‌ڵات له‌ده‌ستی سوپای سوودانه و ڕۆژئاواش له‌ده‌ستی هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا.
پێكدادانی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا له فاشر بۆ مانگی نیسانی 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە