7 کاتژمێر پێش ئێستا 362 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

پەیام

لە پێشهاتێكی دڵتەزێندا دووبارە گرژییەكانی كەرتی غەززە دەستی پێ كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی قەوارەی زایۆنی دوو فەلەستینی شەهید بوون.

ئەم ڕووداوانە لە كاتێكدان كە پێشتر سوپای زایۆنی ڕایگەیاندبوو، گەڕاوەتەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست، بەڵام هێرشەكان بە تایبەت لەسەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشووری كەرتی غەززە چڕبوونەتەوە.

لای خۆیەوە، سوپای زایۆنی لە ڕاگەیەندراوێكدا پشتڕاستی كردەوە، كە هێرشەكە بە سەركردایەتی فەرماندەیی باشوور و لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە بووە.

هاوكات سەرچاوە خۆجێیەكان لە كەرتی غەززە ڕایانگەیاند، كە قەوارەی زایۆنی 10 هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس، ئەم هێرشانەش دوای چەندین كردەوەی وێرانكاری گەورە دێن كە پێشتر هێزەكانی داگیركەر لە ڕۆژهەڵاتی شارەكانی خان یونس و غەززە ئەنجامی دابوون.

سەرچاوە فەڵەستینییەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، كە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی زایۆنی ناوچەكانی مەعن و شێخ ناسر و جۆرت ئەللوت لە باشووری شاری خان یونس بە گوللە كردووەتە ئامانج.

ئەم پێشهاتە نوێیانە نیگەرانییەكی قووڵ دروست دەكەن سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەكە و پرسی پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئاگربەست، لە كاتێكدا دانیشتوانی غەززە لە ژێر هەڕەشەی هێرش و پێشێلكارییەكاندا ژیان بەسەر دەبەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدكردنی كوڕی نەتەنیاهو بۆ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی زایۆنی ناڕەزایەتی لێ دەكەوێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست دوو فەڵەستینی لە غـ*ـەززە شەهید كران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده‌ بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه‌

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست بڵاوكرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری له‌ هه‌ره‌سپێهێنانی ئاگربه‌ست داوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای‌ چه‌ند هێرشێك جه‌خت له‌سه‌ر ئاگربه‌ست كرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 91 فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگربه‌ست پێشێلكراو نۆ فه‌له‌ستینی بوونه‌ قوربانی

سەرەتا