 
        
           
         
            
            7 کاتژمێر پێش ئێستا
            380 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        وزه‌ی ئه‌تۆم: ئێران به‌شی ده بۆمبی ئه‌تۆمی یۆرانیۆمی هه‌یه
            
                ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاند كه ئێران یۆرانیۆمی پێویستی بۆ دروستكردنی 10 بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه.
ڕافایێل گڕۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم، هۆشدارییه‌كی تووندی دا له‌باره‌ی كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و ڕایگه‌یاند، تاران له ئێستادا یۆرانیۆمی پێویستی هه‌یه بۆ دروستكردنی تا 10 بۆمبی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر بڕیار بدات بگوێزێته‌وه بۆ به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ربازی.
گڕۆسی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرای كرد، ئاژانسه‌كه‌یان "چالاكیی نوێكراوه‌ی" له نزیك ژماره‌یه‌ك له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌دی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئێستادا پرۆسه‌كانی پیتاندنی چالاك ڕاگیراون.
گڕۆسی جه‌ختی كرده‌وه، مادده پیتێنراوه‌كان به ڕێژه‌ی 60% هێشتا له‌ناو خاكی ئێران‌دا ماونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه، به‌ڵام یۆرانیۆم له‌م ئاسته زۆر به‌رزه‌دا ده‌پیتێنێت. 
به‌گوێره‌ی نوێترین خه‌مڵاندنی ئاژانسه‌كه، ئێران له ئێستادا خاوه‌نی زیاتر له 400 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوه به ڕێژه‌ی 60%. ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر نزیكه له ئاستی 90%ی پێویست كه بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ده‌هێنرێت.
لێدوانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئه‌تۆمیی جیهان له كاتێكدا دێن كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاوكاریی ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه ڕاگرتووه. 
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە