4 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری قوربانیانی پێشێلكردنی ئاگربهست بڵاوكرایهوه
پهیام
حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند، سوپای داگیركهری زایۆنی بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە، هێرشی کردووە و بە هۆیەوە ١٠٩ فەڵەستینی شههیدبوون کە ٥٢یان منداڵ و ٢٣یان ژن بوون.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتەکەی غەززە ڕایگەیاندووە تەلئەبیب بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو بەردەوامە لەسەر بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکان بۆ ئەوەی تاوانەکانی خۆی دژ بە خەڵکی سڤیل پەردەپۆش بکات.
ڕاشگەیاندراوە کە داگیركهر بە پێشێلکردنی ئاگربەست، لە دوێنێوە دەستی بە هێرشەکانی کردووە و بە هۆی هێرشەکانەوە ١٠٩ فەڵەستینی شههیدبوون کە ٥٢یان منداڵ و ٢٣یان ژن بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە