2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیازێك بۆ ده‌ربازكردنی 200 چه‌كداره گه‌مارۆدراوه‌كه خراوه‌ته ڕوو
په‌یام
سوپاسالاری زایۆنی پێشنیازێك بۆ ده‌ركردنی نزیكه‌ی 200 چه‌كداری حه‌ماس له تونێله‌كان له‌به‌رانبه‌ر ته‌رمی دیلێك ده‌خاته‌ڕوو.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی زایۆنی، ئه‌یال زامیر سوپاسالاری زایۆنی ئاماده‌ی خۆی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ركردنی 200 چه‌كداری گیرخواردووی حه‌ماس له تونێله‌كاندا له‌به‌رانبه‌ر ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی دیلێكی زایۆنی به ناوی هه‌دار غۆڵدین ده‌ربڕیوه.
ڕۆژنامه‌كه ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانی حه‌ماس له تونێله‌كانی پشتی هێڵی زه‌ردی سوپای زایۆنییه‌وه گه‌مارۆدراون و ئازاد كردنیان به سه‌لامه‌تی په‌یوه‌سته به ڕه‌زامه‌ندی سوپای داگیركه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕوو نه‌بوونه‌وه‌یان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بیرۆكه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له‌ژێر فشاره‌كانی هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زایۆنی پاشه‌كشه‌ی لێ بكات، كه ئه‌و كاره به مه‌ترسیدار و قه‌بوڵ نه‌كراو داده‌نێن.
تاكو ئێستاش گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دیله‌كانی لای حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و قه‌واره‌ی زایۆنی ژماره‌یه‌ك ته‌رمی ڕاده‌ست كراوه‌ته‌وه، هاوكات سوپای زایۆنی له بژارده‌كانی خاپووركردنی تونێله‌كان و كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌ماس ده‌كۆڵێته‌وه كه تێیاندا گیریان خواردووه، له ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌كردنی ڕێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا.
جێی ئاماژه‌یه تاكو ئێستاش نزیكه‌ی 200 چه‌كداری حه‌ماس له‌و تونێلانه‌دا گیریان خواردووه، كه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای زایۆنیدان، له حه‌ی جه‌نینه له باشووری ڕه‌فه‌ح، حه‌ماسیش داوای ده‌ركردنیان له هێڵی زه‌رده‌وه به‌ره‌و لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە