3 کاتژمێر پێش ئێستا 246 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

پەیام 

دیمەشق پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر سەرۆكەكەی دەكات و بە پاڵپشتیكردنی سووریا ناوی دەبات.

لە كاردانەوەی بڕیارەكەی دوێنێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا و ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی وڵاتەكە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوی كردەوە و بە ڕەنگدانەوەی یەكگرتووی هەڵوێستی نێودەوڵەتی لە پاڵپشتییكردنی سووریا ناوی برد.
هاوكات وەزارەتەكە خۆشحاڵی بە بڕیارەكە بۆ دەركردنی سەرۆك و وەزیری ناوخۆی سووریا لە لیستی سزا نێودەوڵەتیەكان دەربڕیوە.

هەروەها ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە لە تۆڕی ئێكس پێزانینی وڵاتەكەی بۆ ئەمریكا و وڵاتانی دۆست دەربڕیوە لە پشتویانیان بۆ گەلی سووریا و جەختی لەوە كردووەتەوە لە بوونی كارا و تواناكانیان بۆ لابردنی ئاستەنگەكان و بنیاتنانی داهاتووەكی كراوەتر بۆ كردووە كردووەتەوە.

لای خۆیشیەوە ئیبراهیم عەبەلی نێردەوی سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، كە بڕیارەكە بەرهەمی پەیوەندییە ئەرێنی و بەردەوامەكانە لەگەڵ سووریا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.

شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە 14 دەنگی بەڵێ و لە كۆی 15 وڵاتی ئەندام لە بەرژەوەندی پرۆژەبڕیارێكی ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر هەریەك لە سەرۆك و وەزیری ناوخۆی سووریا دەنگی دا و ناویانی لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەكان دەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـــ.ەززە.. زیاتر لە 10 هەزار فەڵەستینی لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر دوو شارۆچکەی باشووری لوبنان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: چاومان له‌ خاك و سه‌روه‌ری وڵاتانی هاوسێمان نیه‌

سەرەتا