3 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
غـــ.ەززە.. زیاتر لە 10 هەزار فەڵەستینی لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە
پەیام
زیاتر لە 10 هەزار فەڵەستبینی لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە و قەوارەكەیش سەرەڕای ئاگربەست، ڕێگرییەكانی بۆ گەیاندنی هاكارییە مرۆییەكان درێژە پێدەدات.
ئەمڕۆ ڕێككەوتننامەی ئاگربەستی جەنگی سەر غەززە كە ماوەی زیاتر لە دووساڵی خایاند، گەیشتە 28 ڕۆژ، و لیژنەی كاروباری بێسروشوێنبوانیش لە غەززە ڕایگەیاند، كەرتەكە بۆ گەورەترین شوێنی كۆبوونەوەی گۆڕستانەكان لە جیهاندا گۆڕاوە و زیاتر لە 10 هەزار شەهید هێشتا لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە.
لیژنەكە داوای لە تیمە نێودەوڵەتییەكانیش كرد بێنە غەززە بۆ دەرهێنانەوە و ناسینەوەی تەرمەكان بە تەكنەلۆژیای نوێی سەردەمی.
هاوكات لەگەڵ هۆشدارییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە كەمی پێوداویستییەكانی دانیشتوانی كەرتەكە، میدیای حكومی لە غەززە قەوارەكەی بە دروستكردنی ئاستەنگ بۆ گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان تۆمەتبار كرد.
هەروەها دامەزراوە فریاگوزاریەكان دەڵێن، ئاستەنگەكانی قەوارەی زایۆنی بۆ گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان لەم دواییانەدا دوو هێندە بووە و جەختیان لەوە كردووەتەوە، قەوارەكە لەسەر چۆنیەتی و چەندایەتی شێوازی هاوكارییەكان بڕیار دەدات، ئەوەیش مەینەتییەكانی دانیشتووانی غەززەی زیاتر كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە