3 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە
پەیام
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران باران نەباریوە، بەم جۆرە ئەو وڵاتە چووە ناو شەشەمین ساڵی وشكەساڵییەوە لەسەریەك.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئاوی تاران دۆخەكەی بە مەترسیدار ناو بردووە و دەڵێت: تێكڕای تۆماركراوی باران لە ساڵی ڕابردووەوە كەمتر لە 20 ملیممەتر بووە لەكاتێكدا پێویستە ڕیژەی نێوەندی بارانبارین كەمتر نەبێت لە 30 ملممەتر لەو ماوەیەدا.
هەروەها ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە، دانیشتووانی تارانی پایتەخت هاوكارییان كردوون چونكە ڕێژەی بەكارهێنانی ئاویان لەنێوان لەسەدا 10 تا لەسەدا 12 كەم كردووەتەوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئاوی ئێران ڕاشیگەیاندووە: هەوڵەكان بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەبارەی كەمكردنەوەی ڕێژەی بەكارهێنانی ئاوەوە زیاد بكەن بۆ ئەوەی بەهەدەردان بە ڕێژەی لەسەدا 20 داببەزێنن بۆ ئەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەكان دابین ببێت و بە دوور بن لە هەر قەیرانێكی ئاو بۆ ساڵی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە