3 کاتژمێر پێش ئێستا 320 جار خوێنراوەتەوە

پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

پەیام 

سوپای زایۆنی هێرشی بۆ سەر بنكەكانی حزبوڵڵا لە لوبنان دەستپێكرد و چەند بنكەیەكی سەر بە حزبوڵڵایان لە باشووری لوبنان بەئامانج گرتووە.

سوپای داگیركەری زایۆنی بانگەشەی ئەوەی كردووە ئەو خاڵانەی بەئامانجی گرتووە ژێرخان و پێگەی سەربازی بوون و حزبوڵلا بۆ هێرش و ئامانجی جەنگ بەكاری هێناون.

سوپای زایۆنی دەڵێت، سەرەڕای ئەو زنجیرە هێرش و بۆردومانەی كردوونی، هۆشداریی داوەتە دانیشتووانی چەند شارۆچكەیەكی سەر سنووری نێوان لوبنان و فەڵەستینی داگیركراو، كە لە ژێر كۆنترۆڵی قەوارەكەدایە. بۆ ئەوەی ناوچەكانی خۆیان چۆڵ بكەن و دوور بكەون لەو پێگانەی بۆردومان دەكرێن.

بۆردومانی پێگەكانی حزبوڵڵا لەكاتێكدایە ئاگربەست و ڕێككەوتن لە نێوان قەوارەی زایۆنی و لوبناندا هەیە، ئەم بۆردومانانەش پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ڕێككەوتنەن، كە لە كۆتایی ساڵی 2024ـدا واژوو كرا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـــ.ەززە.. زیاتر لە 10 هەزار فەڵەستینی لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر دوو شارۆچکەی باشووری لوبنان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: چاومان له‌ خاك و سه‌روه‌ری وڵاتانی هاوسێمان نیه‌

سەرەتا