3 کاتژمێر پێش ئێستا
373 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە
پەیام
وەزیری بەرگری قەوارەی زایۆنی ڕێنمایی بۆ خاپوركردنی سەرجەم تونێلەكانی حەماس لە كەرتی غەززە دەردەكات، بەوەش دەرگای توندبوونەوەی گرژییەكان دەكرێتەوە.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: ڕێنمایی بۆ سوپا بۆ خاپوركردنی سەرجەم تونێلەكانی حەماس لە كەرتی غەززە بە تەواوی دەركردووە، جەختیش دەكاتەوە خاپوركردنی تونێلەكان بە واتای كۆتاییهێنان بە بزوتنەوەی حەماس بەشێوەی كرداری دێت.
كاتس لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: فەرمانم بە هێزەكانی سوپا داوە كار لەسەر خاپوركردنی سەرجەم تونێلەكان تاكو كۆتا دانەیان لە كەرتی غەززە بكەن، وتیشی: نەمانی تونێلەكان نەمانی حەماسە.
تۆڕی تونێلەكانی حەماس كە لەژێر كەرتی غەززەدایە و تاكو شاری ڕەفەح درێژ بووەتەوە، بنەمای ژێرخانی سەربازی حەماسە و هۆكارێكە بۆ گواستنەوە هەڵگرتنی چەك و تەقەمەنی.
چاودێرانیش لێدوانەكانی كاتس بە فراوانكردنی ڕوونی گرژییەكان لە سیاسەتی زایۆنی لە بەرانبەر غەززە دەبینن، بە تایبەت لە نێو جیاوازییەكاندا سەبارەت بە ئاییندەی ئاگربەست و چارەنووسی ئەو چەكدارانەی حەماس كە لە پشت هێڵی زەردەوە لە باشووری كەرتەكە گیریان خواردووە.
لێدوانەكەی كاتسیش دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیاندنەكەی نێردەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت، كە وتبووی: واشنتۆن فشار لە ئیسرائیل دەكات، تاكو ڕێگە بە ئەندامە گیرخواردووەكانی حەماس لە باشووری غەززە بدات دوای ڕادەستكردنی چەكەكانیان ئەو شوێنانە جێبهێڵن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە