3 کاتژمێر پێش ئێستا 326 جار خوێنراوەتەوە

دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

پەیام

سەرچاوەیەكی سووری دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەكاتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا سانا، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەواڵێمی ئاژانسی هەواڵای ڕۆیتەزری ڕەت كردووەتەوە، كە باس لە ئامادەكاری هێزەكانی ئەمریكا بۆ بنیاتنانی بوونی سەربازی لە بنكەیەكی هێزی ئاسمانی لە دیمەشق دەكات.

ئەو بەرپرسیەی وەزارەتی دەرەوە، كە ناوی ئاشكرا نەكراوە ڕأیگەیاندووە، قۆناغی ئێستا گۆڕانكاری بەخۆوە دەبنیێت لە مامەڵەی ئیدارەی ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لە سووریا و خۆی لە پشتیوانی هەوڵەكان بۆ یەكخستنی وڵاتەكە و ڕەتكردنەوەی بانگەشەكانی دابەشكاری دەكات.

ئاماژی بەوەیش كردووە كارەكان بۆ  هێنانی كۆمپانیاكان بۆ دیمەشق بەردەوامی هەیە، ئەوەیش لە چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسی و سەربازی و ئابووری هاوبەشدا.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری شەش سەرچاوەوە بڵاوی كردبووەوە، كە ئەمریكا ئامادەكاری بۆ دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق دەكات، ئەوەیش بە مەبەستی چاودێری ڕێكەوتننامەی ئەمنی ئەگەری نێوان سووریا و قەوارەی زایۆنی، بەڵام هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی هێزەكان دیاری نەكرد.

جیا لەمانەیش بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە كۆشكی سپی پێشولازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا بكات و كۆبوونەوەیەكی گشتگیر لەگەڵی ئەنجام بدات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێچەوانەی ڕێككەوتنەكان، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی لە لوبنان بۆردومانكردەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراندنی پێگەیەكی سەربازیی ئەمریکی لە بنكەیەكی ئاسمانی لە دیمەشق ڕەتدەکرێتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیارێكی وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەرگای دووبارە توندبوونەوەی گرژییەكان لە غــ.ەززە دەكاتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمەشق: لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر شەرع خۆشحاڵین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران شەش ساڵە لەسەر یەك لەنێو وشكەساڵییدایە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    غـــ.ەززە.. زیاتر لە 10 هەزار فەڵەستینی لەژێر داروپەردووەكاندا ماونەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر دوو شارۆچکەی باشووری لوبنان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: چاومان له‌ خاك و سه‌روه‌ری وڵاتانی هاوسێمان نیه‌

سەرەتا