3 کاتژمێر پێش ئێستا
331 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر دوو شارۆچکەی باشووری لوبنان
پەیام
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەکانی تورا و عەباسییە سەربە قەزای سوور باشووری لوبنان.
ڕاشیگەیاندووە کە لەگەڵ ھێرشەکەدا، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی ئامبوڵانس ڕەوانەی شارۆچکەکان کراون، چونکە ئەگەری ھەیە ژمارەیەک کەس بەھۆی ھێرشەکەوە برینداربووبن.
باسی لەوەش کرد کە ھەر بەھۆی ھێرشەکەوە، ترس و دڵەراوکێ لای دانیشتووانی شارۆچکەکانی تورا و عەباسییە دروست بووە.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە