10/11/2025 270 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژى کۆمەڵ: دەنگدانی سەدان کارمەند بە کۆمەڵ ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و نایدۆڕێنین

پەیام 

محەمەد حەکیم وتەبێژى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا سوپاسى دەنگدەرانى تایبەت دەکات کە متمانەیان بە کۆمەڵ بەخشیوە.

وتەبێژى کۆمەڵ ڕاشیگەیاندووە دەنگدانی سەدان کارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس و هێزەکانی تر لە دەنگدانی تایبەت بە کۆمەڵ، کە ئەندامی ئێمە نین، ئاماژەی متمانەی خەڵکە بە ئێمە و ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و نایدۆڕێنین.

 

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆی ملیۆنێك و 313 هەزار كەس كە مافی دەنگدانی تایبەتیان هەبووە، یەك ملیۆن و 104 هەزار و 816 كەس دەنگیان داوە.

لەلایەكی دیكەوە، نەبەرد عومەر لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆن ڕایگەیاند: لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لە كۆی 276 هەزار و 613 كەس كە مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، 271 هەزار و 269 كەس دەنگیان داوە.
رۆژى 9ى 11ى 2025 پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لەسەدا 82 بووە. پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە دەنگدانی نزیكەی 96%، بەرزترین ئاستی ڕێژەی بەشدارییان تۆماركرد.

سبەینێش 11ى 11ى 2025 پڕۆسەى دەنگدانى گشتى بۆ پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا