3 کاتژمێر پێش ئێستا 28 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: تا پەسەندكردنی ئەنجامەكان دوورخستنەوەی كاندیدەكان بەردەوام دەبێت

پەیام 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت: دوورخستنەوەی كاندیدەكان بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی دادگای فیدراڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند دەكات.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئێمە لایەنێك نین لە دوورخستنەوەی كاندیدەكان، بەڵكو تەنیا لایەنێكی ڕێكخەرین بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن.

ئاماژەی بەوەش كرد "سەرجەم زانیارییەكانی كاندیدەكان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی پشكنین دەنێردرێن، كە بریتین لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی نەزاهە، دەزگای دژەتیرۆر، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری،  پەروەردە و خوێندنی باڵا و پێشمەرگە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری". جومانە غەلای دەشڵێت: كۆمسیۆن لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ئەو لایەنانە كاندیدەكان دوور دەخاتەوە.

دووپاتیشی كردەوە: بڕیاری كۆمسیۆن كۆتایی نییە، بەڵكو لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە بڵاوكردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی، مافی تانەلێدانی لە بەردەم دەستەی دادوەری هەیە، بەڵام بڕیاری دەستەی دادوەری بۆ سەرجەم لایەنەكان یەكلاكەرەوە و پابەندكەرە.

قسەكانی وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەكاتێكدایە ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بڕیارەكانی كۆمسیۆن تایبەت بە دوورخستنەوەی ژمارەیەك كاندید دوابەدوای ڕاگەیاندنی لیستی كۆتایی مایەی دڵەڕاوكێ و پێویستی بە ڕوونكردنەوەی یاسایی و شەفافییەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی بۆ حەجى 2026 دەکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژى کۆمەڵ: دەنگدانی سەدان کارمەند بە کۆمەڵ ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە و نایدۆڕێنین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: تا پەسەندكردنی ئەنجامەكان دوورخستنەوەی كاندیدەكان بەردەوام دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دەنگدانی تایبەتدا پارێزگاكانی هەرێم بەرزترین ڕێژەى بەشدارییان تۆمارکردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیى هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما نزیکەى سێ پلە دادەبەزن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به‌رگری شارستانی هه‌رێم تیمه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ دووبه‌ش

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتییان و مووچەخۆران: قەرزەكانمان لای حكومەت زۆر زیاترە لەو قەرزەی لەسەرمانە

سەرەتا