10/11/2025 371 جار خوێنراوەتەوە

لە دەنگدانی تایبەتدا پارێزگاكانی هەرێم بەرزترین ڕێژەى بەشدارییان تۆمارکردووە

 پەیام

لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لەسەدا 82 بووە. پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە دەنگدانی نزیكەی 96%، بەرزترین ئاستی ڕێژەی بەشدارییان تۆمار كرد.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: لە كۆی ملیۆنێك و 313 هەزار كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە، یەك ملیۆن و 104 هەزار و 816 كەس دەنگیان داوە.

لەلایەكی دیكەوە، نەبەرد عومەر لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆن ڕایگەیاند: لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، لە كۆی 276 هەزار و 613 كەس كە مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبووە، 271 هەزار و 269 كەس دەنگیان داوە.

  پارێزگای سلێمانی بەرزترین ئاستی بەشداری لە دەنگدان تێدا تۆمار كرا كە لەسەدا 98 پۆینت 16یە، پاش ئەویش پارێزگای هەولێر دێت بە ڕێژەی 97 پۆینت 79و پاشان دهۆك بە ڕێژەی لەسەدا 91 و پۆینت 66 بووە. بە كۆی گشتییش بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە سێ‌ پارێزگاكەی هەرێم ڕێژەی 95.87ـی تۆماركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا