12/11/2025 504 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ پێكهێنانی حكومەت دەكات

پەیام

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت لە ئێستاوە ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، چەند سەرچاوەیەكی سیاسی لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایان كردووە، لەگەڵ دەركەوتنی دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، گرووپ و كەسایەتییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەستیان بە گفتوگۆ لەبارەی حكومەتی داهاتووی عێراقەوە كردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێڕەوەی كە گەورەترین هاوپەیمانیی ناو پەرلەمان حكومەت پێك بهێنێت، هەروەها هاوسەنگیی ناوخۆیی و دەرەكییش بپارێزێت.

هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی فشاری خەڵكی عێراق بۆ داوای چاكسازیی ڕیشەیی لە حكومڕانیدا، هێزە شیعەكانیش دەیانەوێت خۆیان لەگەڵ ئەو داواكارییە بگونجێنن و ڕایانگەیاندووە، حكومەتی خزمەتگوزاریی نیشتیمانی دروست دەكەن كە ئامانجی دژایەتیی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی پشكپشكێنەی سیاسی بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    شێروان شێروانی بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانی پێنج ڕۆژە مانی گرتووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومانكردنی هەڵەبجە بە ناپاڵم 52ساڵى تێپەڕاند کە تێیدا 60 كەس شەهیدبوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژەیەکى زۆر لە باخ و زەوی داچێنراو بە گەنم لە دەربەندی ڕانیە بوون بەژێر ئاوەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەرزى نرخەکەیەوە، دانیشتووانی قەزای دوكان دژی كارەبای پرۆژەی ڕووناكین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    قەیرانی غاز لە هەڵەبجە بەردەوامە و قایمقام دەڵێت بەشە غازەکەیان کەمیکردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    تاقیكردنەوەیەك لە كتێبی (بەرەو دۆستایەتیی و هاوكاری نێوان مسوڵمانان) بەڕێوەچوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرتەسكی و یەكسایدی ڕێگای قەرەداغ هۆكاری دروستبوونی قەرەباڵغیی ڕێگاكەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سێ‌ ڕۆژە گەڕان بۆ تەرمی گەنجێك لە چەمێكی شارباژێر بەردەوامە و هێشتا نەدۆزراوەتەوە

سەرەتا