1 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا تاوتوێی ڕهوانهكردنی مووشهكی هایپهرسۆنیك بۆ ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست دهكات
پهیام
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمریکا تاوتوێی داواکارییەكی سوپاكهی دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی مووشەکی "هایپەرسۆنیک" کە هێشتا بەتەواوی ئامادە نییە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە و پرۆسەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
ئاژانسی "بلومبێرگ" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا داواکارییەکی لهلایهن فهرماندهیی ناوچهكهی ئاراستە کراوە بۆ جێگیرکردنی مووشەکی خێراتر لە دەنگ (هایپەرسۆنیک)، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی فەرمی بۆ پەسەندکردنی ئەو داواکارییە دەرنەکراوە.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، ئەگەر داواکارییەکە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، دەبێتە یەکەمین پرۆسەی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە چەکە پێشکەوتووە لەلایەن واشنتۆنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە مووشەکەکە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و بەتەواوی بۆ بەکارهێنانی سەربازی لە گۆڕەپانی جەنگدا ئامادە نەکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە