1 کاتژمێر پێش ئێستا
42 جار خوێنراوەتەوە
خامنهیی: ئهمریكا بنكه سهربازییهكانی خۆی له ناوچهكه پێ ناپارێزرێت چ جای وڵاتانی هاوپهیمانی
پهیام
ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند داهاتووی ناوچەکە بێ بوونی ئەمریکا دەبێت و ئاماژەی بهوه کرد کە هەژموونی واشنتن سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و سیستەمێکی نوێی هەرێمی و جیهانی لەسەر بنەمای بەرگری لەدایک دەبێت.
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کە لە دوای دەستپێکی جەنگەوە دەرنەکەوتووە، ڕایگەیاند، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاک و ئاوە هەرێمییەکانی وڵاتانی ناوچەکە، هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی ئاسایشە. جەختیشی کردەوە کە داهاتووی ناوچەکە بێ بوونی هێزە بیانییەکان دەبێت و تەنیا لە خزمەت خۆشگوزەرانی و ئارامیی گەلانی ناوچەکەدا دەبێت.
سەبارەت بە پرسی گەرووی هورمز، خامنەیی ئاماژەی بهوه کرد کە بەڕێوەبردنێکی نوێ بۆ ئەم گەرووە دەبێتە مایەی هێنانەدی ئارامی و پێشکەوتنی ئابووری بۆ سەرجەم دەوڵەتانی کەنداو. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو بنکە سەربازییانەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیەتی، ناتوانن پارێزگاری لە خۆشیان بکەن، چ جای ئەوەی بتوانن ئاسایشی ئەو وڵاتانە دابین بکەن کە تیایدا جێگیرکراون.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕێبەری باڵای ئێران دووپاتی کردەوە ئەو سەرکەوتنانەی لە سایەی "بەرگریی ستراتیژیی بەهێز" بەدەست هاتوون، دەبنە سەرەتایەک بۆ گۆڕانی ڕیشەیی و دروستبوونی سیستەمێکی نوێی هەرێمی و جیهانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە