1 کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا


هێزی دەریاییی ئیسرائیل دەست بەسەر ٥٠ بەلەم و ٤٠٠ چالاکوانی "کەشتیگەلی خۆڕاگری" دا دەگرێت کە بە نیازبوون گەمارۆی سەر غەززە بشکێنن و بە زۆر ئاراستەی گەشتەکەیان بەرەو بەندەری ئەشدۆد دەگۆڕدرێت. 
هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک هەردوو دوورگەی کریت و سیسیلی لە دەریای ناوەڕاست، هەڵیانکوتاوەتە سەر "کەشتیگەلی خۆڕاگری" کە لە ٥٨ بەلەم و ٤٠٤ چالاکوان پێکهاتووە. بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی، سەربازان بە چەکی ئاراستەکراوەوە چوونەتە سەر بەلەمەکان و داوایان لە چالاکوانان کردووە بزوێنەرەکان بکوژێننەوە و لە پێشەوەی بەلەمەکان بە چۆکدا بێن، هاوکات دەستبەجێ دەستگیرکردنی سەرجەم بەشداربووەکانیان راگەیاندووە. 
چالاکوانانی ناو کەشتیگەلەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی تێکدانی سیستمی جی پی ئێس و ئامێرەکانی پەیوەندییەوە، هەوڵی پەکخستنی گەشتەکەیانی داوە. نوێنەری سوپای ئیسرائیلیش لە ڕێگەی بێتەلەوە ئاگاداری کردوونەتەوە کە هەر هەوڵێک بۆ گەیشتن بە غەززە بە نایاسایی دادەنرێت و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، لە بەرانبەریشدا پێشنیازی بۆ کردوون کە هاوکارییە مرۆییەکان ڕادەستی بەندەری ئەشدۆد بکەن. 
ئەم کەشتیگەلە کە لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیاوە بەڕێکەوتبوو، ئامانجی سەرەکی گەیاندنی هاوکاری و شکاندنی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بوو. تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنە و چارەنووسی دەستگیرکراوەکان بڵاونەکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 30 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: گه‌مارۆی ده‌ریایی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌وره‌ترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ده‌هێڵێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە تارانی پایتەخت پشتیوانی بۆ ڕابەری نوێی ئێران دووپات کرایەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گه‌شته‌ ناوخۆییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە ١٧٣ سەربازی ئیسرائیلی لە دەستپێکی جەنگی لوبنانەوە بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر لوبنان پێنج ئه‌ندامی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن كوژران

سەرەتا