2 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ ناوی گه‌رووی هورمزی بۆ "گه‌رووی تڕه‌مپ" گۆڕی

دۆناڵد ترەمپ لە هەنگاوێکی نوێدا وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا ناوی گەرووی هورمز بۆ "گەرووی ترامپ" گۆڕدراوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ توندکردنەوەی هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران و بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ـەوە وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوی گەرووی هورمزی ناو ناوە "گەرووی ترەمپ". ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ناوبراو وێنەیەکی دیکەی دروستکراوی بە ژیریی دەستکرد بڵاوکردبووەوە، کە تێیدا بە چەکەوە دەردەکەوێت و نووسراوە "چیتر پیاوە نەرمونیانەکە بوونی نییە"، و هۆشداریی دابووە تاران کە پێویستە بەزوویی "ژیر بن". 

ئەم گرژییە نوێیە دوای ئەوە سەری هەڵدا کە ترەمپ گەشتی شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی بۆ ئیسلام ئاباد هەڵوەشاندەوە و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن هەموو کارتەکانی فشاری لەبەردەستە، بۆیە ئەگەر ئێران خوازیاری گفتوگۆیە، دەبێت خۆی بێتە پێشەوە. پێشتر تاران پێشنیازی کردنەوەی گەرووەکەی کردبوو لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی و کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام ئەم پێشنیازە لەلایەن کۆشکی سپییەوە ڕەتکراوەتەوە. 

بنبەستی سیاسیی نێوان هەردوو وڵات کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزە دروست کردووە؛ نرخی خاوی تەکساس بە ڕێژەی %٢. ٨٢ بۆ ١٠٢. ٧٥ دۆلار و خاوی برێنت بە ڕێژەی %٣ بۆ ١١٤. ٦٢ دۆلار بەرزبوونەوە. هاوکات بڕیاری کشانەوەی ئیمارات لە ڕێکخراوی "ئۆپێک" دۆخی دابینکردنی نەوتی لەسەر ئاستی جیهان ئاڵۆزتر کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ ناوی گه‌رووی هورمزی بۆ "گه‌رووی تڕه‌مپ" گۆڕی

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی سوودی بانكییه‌وه‌ بڕیاری دا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەتا ئەو کاتەی ڕێککەوتن دەکرێت، گەمارۆی دەریایی ئێران بەردەوام دەبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای نوێی دارایی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ له‌ باره‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره‌كانی كۆ ده‌بێته‌وه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا