1 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: گهمارۆی دهریایی دۆخی ناوچهكه ئاڵۆزتر دهكات
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل بە بەرپرسیاری تێکچوونی ئاسایشی کەنداو دەزانێت و ڕایگەیاند، دەبێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی ئاسایشی ئەو ناوچە ستراتیژییە بپارێزن.
مەسعود پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە کەنداو گۆڕەپانێک نییە بۆ سەپاندنی ویستی وڵاتانی بیانی و ئاماژەی بەوە دا، تەنیا لە ڕێگەی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەشی وڵاتانی کەناراوەکانەوە دەتوانرێت ئاسایشی ناوچەکە گەرەنتی بکرێت.
هەروەها سەرۆککۆماری ئێران هۆشداریی دا لە هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و ڕایگەیاند، ئەم جۆرە هەنگاوانە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانن و زیان بە بەرژەوەندیی گشت وڵاتانی ناوچەکە دەگەیەنن؛ بۆیە هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بە شکستهێنانی مەحکومە.
لە کۆتاییدا پزیشکیان ئاماژەی بەوە دا کە ستراتیژیی گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردنی ڕێڕەوە بازرگانییەکان، وەک ئامرازێکی نوێی گوشار دژی حکومەت و گەلی ئێران بەکاردەهێنرێت و ئەمەش پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکانە لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە