13/11/2025 639 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ لەکاتەکانی شەو باران بارین دەست پێ دەکات

پەیام

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم ڕاگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی نزم دەبێتەوە، بۆ سبەینێ هەینیش، لەکاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمەباران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و لەکاتەکانی درەنگانی شەو لە هەندێک شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە.

تەواوی پێشبینییەکان:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025
کەش / ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە وە لەناوچە شاخاویەکان بە (2-3) پلە . بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت

سبەى هەینی 14-11-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بەهۆی بەرز بوونەوەی خێرایی با ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم, لەکاتەکانی شەو دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم وە لەکاتەکانی درەنگانی شەو لەهەندێ شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەشی هەیە، شایانی باسە کاریگەری ناسەقاگیریی کەش و دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژانی داهاتوو.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک. لەکاتەکانی نیوەڕؤ تاوەکو ئێوارە چالاک دەبێت بۆ سەرو 30 کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1– 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی با لە نێوان( 4 -6 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : / پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكە سێ یەكەمەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ دامەزراندن گردبوونەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كەركووك.. بەهۆی ڕێگرییەوە بەرهەمی پرۆژەكان ساغنابنەوە و نرخەكان گران بێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دوای سەردانی وەفدی ئەمریكا، ڕوسیا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ هێرەشەكان ڕادەگرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە كەلار و چەمچەماڵ كرێكارێك بە كارەبا و یەكێكی دیكە بە شۆفڵ گیانیانلەدەستدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تەقینەوەی تانكەرێكی سووتەمەنی لە سنە 17 گیانلەدەستدان و برینداری لێ كەوتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاردنەوەی زانیاری و ناشەفافی هەڕەشە لە پشكی هەرێم دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و نمەباران لەم هەفتەیەدا دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی دەستبەكاربوو

سەرەتا