15/11/2025 280 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی غــ.ەززەوە دەدات

پەیام 

سەرچاوە دیپلۆماسییەكان ڕایانگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارێكی ئەمریكا دەدات كە پشتیوانی لە پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاشتی لە غەززە دەكات.

ئەمریكا و ژمارەیەك لە هاوبەشەكانی، لەوانەش میسر، قەتەر، سعودیە و توركیا، دوێنێ داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش كرد "بەپەلە" پڕۆژە بڕیارەكە پەسەند بكات.

هاوكات قەتەر، میسر، ئیمارات، سعودیە، ئیندۆنیزیا، پاكستان، ئوردن و توركیا لە بەیاننامەیەكدا "پشتیوانیی هاوبەشی" خۆیان بۆ پڕۆژە بڕیارەكەی ئەمریكا دەربڕی كە مۆڵەت دەدات بە پێكهێنانی هێزێكی سەقامگیری نێودەوڵەتی و چەند بابەتێكی تر، هیوایان خواست "بە زوویی" پەسەند بكرێت.

هەفتەی ڕابردوو ئەمریكییەكان بە فەرمی گفتوگۆیان لەناو ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەسەر دەقێك دەستپێكرد، كە بەدواداچوونێكە بۆ ئاگربەستی شەڕی دوو ساڵەی نێوان قەوارەی زایۆنی و حەماس، دەقەكەش پشتیوانی لە پلانەكەی ترەمپ دەكات.

واشنتۆن و هاوبەشەكانی لە بەیاننامەكەدا وتیان: جەخت دەكەینەوە، كە ئەمە هەوڵێكی ڕاستگۆیانەیە، پلانەكە ڕێگایەكی پراكتیكی بۆ ئاشتی و سەقامگیری دابین دەكات، نەك تەنیا لەنێوان ئیسرائیلییەكان و فەلەستینییەكان، بەڵكو بۆ هەموو ناوچەكەش.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، پڕۆژە بڕیارەكە پێشوازی لە دامەزراندنی "ئەنجوومەنی ئاشتی" دەكات، كە دەستەیەكی حوكمڕانی كاتی یان ڕاگوزەرە بۆ غەززە و ترەمپ بەشێوەیەكی تیۆری سەرۆكایەتی دەكات، تا كۆتایی ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    تڕەمپ هەڕەشەى لە ئێران کرد و ستایشى وڵاتانی کەنداوی کرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ناتۆ "پڵنگێکی کاغەزییە" بیر لە کشانەوە دەکەمەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكادا دادەخات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بە شەهیدبوونی فەرماندە مەیدانییەكانمان كارەكانمان بەهێزتر دەبن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: پەیامەكانی ئەمریكا تەنیا لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێمان گەیشتوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێكەوتن و لەسەر زۆربەى خاڵەکانمان ڕەزامەندن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكاری ئەڵمانیا: هەنگاوەكانی ترەمپ پەرەسەندنێكی مەترسیدار و نادیارن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت

سەرەتا