11/11/2025 544 جار خوێنراوەتەوە

كۆمیسیۆن: پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی گشتی سه‌ركه‌وتوو بوو


په‌یام

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پشتڕاستی کردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بووە و هیچ سەرپێچییەکی دیار نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە پرۆسه‌كانی‌ ژماردن و ڕیزکردنی دەستی و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان دەستیپێکردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بوو، و هیچ پێشێلکارییەکی تەکنیکیمان لە کارەکانی کۆمسیۆن تۆمار نەکرد لە کاتی دەنگدانی گشتیدا ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەماهەنگییەکی ئاست بەرز لە نێوان کۆمسیۆن و لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان و وەزارەتە ئەمنییەکان بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هه‌بوو "، ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمسیۆن لە پرۆسەی تەواوکردنی ڕێکارەکانیدایە بۆ پرۆسه‌ی‌ ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان ".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ئاگربەست، دووجار بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان پێشنیازی کردووە گەڕێکی دیکەى دانوستان بەڕێوەبچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پرۆژەی ڕوپێوكردنی چەمچەماڵ بەمەبەستى چارەسەرکردنی گرفتى لافاو تەواوكرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی بەهەمانشێوەى بەرهەم ساڵح، نزار ئامێدی-یش وەك سەرۆككۆمار ڕەتدەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەولێر كۆبوونەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ستافی نوێی دەزگای بەخشین، پلانى کارکردن بۆ چوار ساڵى داهاتوو دادەڕێژێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیى هەرێم: تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتە 10 رۆژییەکە کۆتایی هات و پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەوتن

سەرەتا