15/11/2025 7555 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

پەیام 

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە لە جیهاندا و لە ساڵی ڕابردوودا نزیكەی ملیۆنێك و 230 هەزار كەسی كوشتووە.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا هۆشداری دا لە لاوازیی ئەو پێشكەوتنەی لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیلدا بەدەستهاتووە و دەشڵێت: هەر چەندە مردن بەهۆی سیلەوە بە ڕێژەی 3% و تووشبوون بە ڕێژەی 2% بەراورد بە ساڵی 2023 كەمیكردووە، هاوكات 10 ملیۆن و 700 هەزار حاڵەت لە ساڵی 2024دا تۆمار كراون كە لەنێویاندا 5.8 ملیۆن پیاو و 3.7 ملیۆن ژن و 1.2 ملیۆن منداڵ هەن.

تەندروستیی جیهانی باس لەوەش دەكات "سیل كە لە ڕێگەی هەواوە بڵاو دەبێتەوە كاتێك نەخۆشەكان دەكۆكن، یان دەپژمن، نەخۆشییەكە دەكرێت ڕێگری لێ بكرێت و چارەسەر بكرێت".

بەپێی ئامارەكان هەشت وڵات دوو لەسەر سێی حاڵەتەكانی سیل لە جیهاندا پێك دەهێنن كە هیندستان لە پێشەوەیانە بە ڕێژەی 25%، پاشان ئێندۆنیزیا، فلیپین، چین، پاكستان، نەیجیریا، كۆنگۆ و بەنگلادیش.

هاوكات پێنج هۆكاری سەرەكی كە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكە بریتین لە خراپیی خۆراك، تووشبوون بە ڤایرۆسی كەمی بەرگری لەش، شەكرە، جگەرەكێشان و بەكارهێنانی كحول.

ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەش دا "لە ئێستادا 63 تاقیكردنەوەی دەستنیشانكردن و 29 دەرمانی نوێ لە پەرەپێداندان، جگە لە تاقیكردنەوەی 18 پێكوتەی تاقیكاری لەسەر مرۆڤ، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك بەسەر بەكارهێنانی پێكوتەیەك بۆ منداڵان، هێشتا پێكوتەی تایبەت بە سیل بۆ گەورەساڵان نییە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • پێش 2 هەفتە

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا