2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەسەر سیاسەتی واشنتۆن بەرانبەر ڤەنزوێلا بڕیاری كۆتاییم داوە

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند بڕیاری كۆتایی داوە لەبارەی ئەوەی ئەمریكا بەرانبەر ڤەنزوێلا چی دەكات.

لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی لە كاتی قسەكردنی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەسەر فڕۆكەی سەرۆكایەتی هات، كاتێك تەنیا بە وتنی "من بڕیارم داوە" كۆتایی پێ هێنا، بەمەش ئاماژەی بەوە دا ئیدارەی ئەمریكا خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ لە مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانی ڤەنزوێلا ئامادە دەكات.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، هێزەكانی ئەمریكا خۆیان بۆ دەركردنی فەرمانی ئەگەری هێرشێك بۆ سەر ڤەنزوێلا ئامادە دەكەن.

رۆژنامەكە نووسیویشیەتی: گفتوگۆی باڵا لەبارەی ئەوەی ئایا گورزێكی ئەمریكی ئاڕاستەی ڤەنزوێلا دەكرێت یان نا، بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژنامەكە لە بەرپرسێكی ئیدارەكەوە دووپاتی كردووەتەوە "كۆمەڵێك بژاردە خراونەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ لەبارەی چۆنێتی مامەڵەكردنی لەگەڵ ڤەنزوێلا."

هاوكات ناوەندە دیپلۆماسییەكان چاوەڕێی ئەوەن ئەمریكا سروشتی سیاسەتە نوێیەكەی بەرانبەر ڤەنزوێلا ڕوون بكاتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، واشنتۆن چەندین گورزی لە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی دەریای كاریبی و زەریای هێمن وەشاند، كە ئەمریكا دەڵێ تۆڕەكانی ماددە هۆشبەرەكانی بەئامانج گرتووە، بەڵام ئەو هێرشانە ڕووبەڕووی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بووەتەوە و نیگەرانی دروست كردووە و دەوترێت ئامانجی درێژخایەنی ئەمریكا لابردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ئێستای ڤەنزوێلایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی غــ.ەززەوە دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەسەر سیاسەتی واشنتۆن بەرانبەر ڤەنزوێلا بڕیاری كۆتاییم داوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ چاوەڕوانە سعوودییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەبدولفەتاح بورهان داوا لە سوودانییەكان دەکات دژی هێزەكانی پشتیوانیی خێرا بجەنگن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار بزوتنەوەی ئەوروپی خستە لیستی تیرۆرەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سیناتۆرێكی ڕووسی: ئۆكراینا لە چەند ساڵی داهاتوودا نیوەی خاكەكەی لەدەست دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن

سەرەتا