01/11/2025 469 جار خوێنراوەتەوە

فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوەی دوو یاریزانی پشتڕاست کردەوە و ڕاشیگەیاند، نایەوێت ئاوڕ لە یاری کلاسیکۆ بداتەوە.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر لیچی، لە شەوی یەکشەممە، سەرەتا فلیک ئەوەی خستەڕوو، لیڤاندۆڤسکی و دانی ئۆڵمۆ گەڕاونەتەوە و ئامادەن بۆ یاریکردن، بەڵام هێشتا خوان گارسیا ئامادە نییە و نایانەوێت پەلەی لێبکەن، لەکاتێکدا لامین یەماڵ باشە، هەرچەندە هێشتا کەمێک ئازاری هەیە، بەڵام پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لامین توانای یاریکردنی لە شوێنە جیاوازەکانی یاریگادا هەیە جگە لە یاریکردن لە باڵەکان، بەڵام گرنگترین شت بۆی ئەوەیە زیاتر لەگەڵ تۆپ وریا بێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا وتیشی: کلاسیکۆ کۆتایی هاتووە و نامەوێت ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەمەوە، ئەزموونێکی خراپ بوو لە پشت شاشەوە سەیری یارییەکە بکەیت و پێویستە کار لەسەر خۆم بکەم ئەوە دووبارە نەبێتەوە.

فلیک دەشڵێت: بەداخەوە چەند پێکانێک تووشیان هاتووە کە هێشتا بەشێکی زۆری وەرزەکە ماوە، بە تایبەتی پێدری کە یاریزانی سەرەکی تیپەکەیە و هیوادارم زوو بگەڕێتەوە، هاوکات پاو کوبارسی ماوەی دوو وەرزە لە ئاستێکی نایابدا یاری دەکات و ڕێژەی 95%ـی یارییەکانی بە باشترین شێوە ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

سەرەتا