30/10/2025 713 جار خوێنراوەتەوە

چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

چیزنی پۆڵەندی و گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری گەڕانەوەی لێدانە سزاکەکەی کیلیان مباپێ ئاشکرا دەکات.

 لە یەکەمین کلاسیکۆ ئەم وەرزەی لالیگا یانە شاهانەییەکە توانی بە دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک براوە بێت، لە یارییەکەدا هەرچەندە مباپێ گۆڵێکی تۆمار کرد، بەڵام لێدانێکی پێناڵتیشی لەدەست دا.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو لێدانە سزایە، چیزنی وتی: پێش هەر یارییەکی گرنگ پێداچوونەوە بە 20 لێدانی سزای تیپی بەرانبەر دەکەم کە دوو تاکو سێ یاریزانی سەرەکی ئەو یانەیە جێبەجێی دەکرێت، هەندێکجار دەتوانێت ئەوە یارمەتیدەرێکی زۆر باشت بێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لە کۆتایدا دەبێت دوعا بۆ تۆپەکە بکەیت گۆڵ نەپێکێت.

گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا دەشڵێت: دەمزانی کیلیان مباپێ تۆپەکە ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکات، چونکە دوایین لێدانی سزا کە جێبەجێی کردبوو دژی من لە کلاسیکۆی 4-3 وەرزی ڕابردوو بەو شێوەیە بوو، بۆیە زۆر ڕوون بووم کە دەتوانم بیگەڕێنمەوە و لە قۆناغی متمانە بەخۆبوونێکی زۆر بەرزدا بووم.

لە کۆتایدا چیزنی ئاماژە بەوە دەکات، هەریەک لە بوفۆن و نویەر و لیڤ یاشین و پیتەر چیک و خۆی وەک باشترین پێنج گۆڵپارێزی مێژوو ناو برد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

سەرەتا