3 کاتژمێر پێش ئێستا
1571 جار خوێنراوەتەوە
میسان.. لە شەڕی دوو هۆزدا لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون
پەیام
لە ئاكامی ناكۆكی و شەڕی نێوان دوو هۆزدا لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون.
بە وتەی شایەتحاڵان و سەرچاوە پزیشكییەكان "لە گوندەكانی سنووری باكووری پارێزگای میسان لەسەر پارچەزەوییەك بووەتە شەڕ و لە ئاكامدا حەوت كەس كوژران و لانیكەم پێنجی دیكەیش بریندار بوون کە برینى هەندێکیان سەختە".
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە شەڕەكە لەنێوان دوو هۆزی "مەعامرە" و "ڕوفەیعی"دا سەری هەڵداوە و بەهۆی كێشەیەك بووە لەسەر پارچەزەوییەكی كشتوكاڵی.
هەر بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان، ژمارەی قوربانییەكان سەرەتاییە و گۆڕانكاری بەسەردا دێت، چونكە هەندێك لە برینەكان مەترسیدارن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە