3 کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

پەیام 

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وەرزی بارانی ئەمساڵ مژدەی ساڵی تەڕ و پاراو دەدات.

عۆن زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند: وەرزی بارانی ئەمساڵ مژدەی ساڵی تەڕ و پاراو دەدات پاش گەورەترین شەپۆلی وشكەساڵی لە مێژووی عێراقدا.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕایشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو هیچ بارانێك نەباریوە، بەڵام وەرزی ئەمساڵی باران سەرەتایەكی مژدەبەخشە بۆ ساڵێكی تەڕ و پاراو.

ئەو وتیشی: عێراق ئێستا لە قۆناغی كۆگاكردنی ئاودا نییە، ئێستا ئەوەی پەیدا ببێت ئاڕاستەی نێوەڕاست و باشووری دەكەین.

بەپێی قسەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ڕێژەی باران لە باكوور و نێوەڕاست جیاوازە، لە باشوور كەمە، شەپۆلەكان زۆر بە بەهێزیی زیاتر ڕوو لە موسڵ و دهۆك و بەشێك لە هەولێرن، بە ئاستی مامناوەندییش سلێمانی و بەشێكی فراوانی هەولێر و دیالەیە.

عۆن زیاب ئاماژەی بەوەش دا عێراق ئێستا لە سەرەتای ساڵی ئاودایە، پێویست نییە لەئێستاوە دەست بە كۆگاكردنی بكەین، ئێستا ئەوەی پێویستە بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوورە بۆ گرەنتییكردنی ئاودانی سەرەتایی بەرهەمی گەنم بەو ڕێژەیەی بڕیاری لێ دراوە كە یەك ملیۆن دۆنمە و ئاو بۆ ئەو ناوچانە ڕەوانە بكرێت.

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە لەئێستادا بەنداوی حەدیسە بە ڕێژەی 400 مەتر چوارگۆشە لە چركەیەك و بەنداوی موسڵ بە 150 مەتر چوارگۆشە لە چركەیەكدا كراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. لە شەڕی دوو هۆزدا لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. زیاتر لە 100 سکاڵا تۆمارکراون و کۆمسیۆن دەستى بە پۆلێنكردنیان كردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بارانەکەى ئەمڕۆ هەموو شارەكانی عێراقی بە ڕێژەی جیاواز گرتووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازی بە عێراق دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان، ئەگەرى هەڵبژاردنەوەی سوودانی بە لاواز دەزانرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە پێکنەهێنانى حكومەت، لە نۆی یەکەوە حكومەتی سوودانی دەبێتە كاربەڕێكەر

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵى یەکلاکردنەوەى سەرۆكایەتی حكومەتی نوێى عێراقدایە

سەرەتا