14/11/2025 336 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵى یەکلاکردنەوەى سەرۆكایەتی حكومەتی نوێى عێراقدایە

پەیام 

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ دەدات پێش كۆتاییهاتنی ماوەی دەستووری، سەرۆكایەتیی حكومەتی عێراق یەكلا بكاتەوە>

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادار ئاشكرای كرد، چوارچێوەی هەماهەنگی، كە هێزە شیعییە فەرمانڕەواكان لەخۆدەگرێت، دەستی كردووە بە دانانی هێڵی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

بەپێی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەكەی ئێوارەی چوارشەممە، تاوتوێی دابەشكردنی پۆستەكانی كردوە بەپێی كێشی سیاسی و پەرلەمانی، هەروەها دیاریكردنی ناسنامەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، لەكاتێكدا ئەگەری نوێكردنەوەی ویلایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی ئێستا هەیە، كە بە زۆرترین دەنگ پێشەنگی لیستەكانی چوارچێوەكەی گرتبوو.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە، كە بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە سەرۆكایەتی حكومەت دوای پەسەندكردنی یاسایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلا دەكرێتەوە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر كرا و ڕۆڵی پێشبینیكراوی ئەو ڕەوتە لە قۆناغی داهاتوودا تاوتوێ كرا.

ئەنجامەكان ئەوەیان دەرخستوە، كە هاوپەیمانی "ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان" بە سەرۆكایەتی سوودانی 45 كورسی بەدەست هێناوە، دوای ئەویش هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا" بە 30 كورسی و كوتلەی "سادقوون" بە 26 كورسی، و "بەدر" بە 19 كورسی، و "هێزەكانی دەوڵەت" بە 18 كورسی، ئەم كۆی كورسییانە گڕوتینێكی فراوان بە چوارچێوەكە دەدات بۆ ئەوەی بە خێرایی و لە چوارچێوەی دەستووریی و یاسایی عێراقدا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت تەواو بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: پێویستە ئیدارەی کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیان و شەراکەت بمێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا ڕەتی دەكاتەوە مالیكی لە كاندیدبوون بۆ سەرۆكوەزیران كشابێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوار دانیشتنی پەرلەمانى عێراق لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆبوونەوەى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران دواخرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای سەربازیی زۆرەملێ لە عێراق دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوا لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكان هەڵبوەشێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ بەهێزكردنی پاسپۆرتەكەی، عێراق لیژنەیەكى باڵا پێك دەهێنێت

سەرەتا