14/11/2025 4685 جار خوێنراوەتەوە

بە پێکنەهێنانى حكومەت، لە نۆی یەکەوە حكومەتی سوودانی دەبێتە كاربەڕێكەر

پەیام 

حكومەتەكەی سوودانی تا هەشتی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە ماوەی یاسایی خۆیدایەو ئەگەر حكومەتی نوێ تا ئەو وادەیە پێكنەهێنرێت دەبێت بە حكومەتێكی كاربەڕێكەر.

بە پشتبەستن بە ماددەی 56ی دەستووری عێراق، كە دەڵێت دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت بەر لە 45 ڕۆژ لە كۆتایی خولی پێشخۆی ئەنجام بدرێت، واتە لە نۆی كانوونی دووەم واتە مانگی یەكی ساڵی 2026ەوە ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران پارێزبەندییان لێ وەردەگیرێتەوە و پێگەكانیان لەدەست دەدەن و دەبنەوە هاووڵاتی ئاسایی.

بەڵام ئەندامانی خولی پێنجەم لە ئێستادا تا 8/1/2026 دەتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان و یاسا دەر بكەن و كارەكانیان بۆ چاوێری وەزیرەكان و حكومەت درێژە پێبدەن، هەروەها حكومەتەكەی محەمەد شیاع سوودانییش تا ئەو وادەیە لە ئەركە ئاساییەكانی بەردەوام دەبێت و لە 9ی كانوونی دووەمەوە وەك حكومەتێكی كاربەڕێكەر هەژمار دەكرێت.

لەو بارەیەوە عەلی تەمیمی پسپۆڕی یاسایی دەڵێت حكومەتی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی تەواوەتی نییە و مافی واژووكردنی ڕێككەوتن و هەمواری یاسا و لە فیقهی دەستووریدا بە حكومەتی بەرێوەبەری خزمەتگوزارییە گشتییەكان ناو دەبرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد.. كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی بەردەوامە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی تەواوكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بڕیاری گرانكردنی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت هەڵوەشێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا بانكێكی عێراقی سزادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی دوو پۆستی كابینەكەی زەیدی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

سەرەتا