پێش 3 هەفتە
258 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازی بە عێراق دا
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار.
ئاژانسی هاوكاریی ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (DSCA)، ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە فرۆشتنی سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەزامەندیی داوە لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندی و ڕادیۆ بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار بە عێراق.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، فرۆشتنەكە ئەم شتانە دەگرێتەوە؛ خاڵەكانی دەستگەیشتن بە ڕادیۆ، ئەو ئامێرانەی بێتەل كە هەڵدەگیرێن، سیستمەكانی وێستگەی ڕادیۆیی و سیستمی دووبارەكەرەوەی ڕادیۆیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە