2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
بارانەکەى ئەمڕۆ هەموو شارەكانی عێراقی بە ڕێژەی جیاواز گرتووەتەوە
پەیام
شارەزایەكی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: ئەم بارودۆخە لە ئەنجامی یەكگرتنی نزمەپاڵەپەستۆیەك لە ئەوروپاوە لەگەڵ نزمەپاڵەپەستۆیەكی گەرمی ڕووی زەوی لە دەریای سوورەوەیە كە بووەتە هۆی ناجێگیریی كەشوهەوا و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە كۆتایی دێت.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسیی عێراق باس لەوەش دەكات "شەپۆلی بارانەكە هەموو شارەكانی بە ڕێژەی جیاواز گرتووەتەوە، هەندێك ناوچە بارانێكی بەخوڕیان بینیوە لەگەڵ هەورەبرووسكەدا، لەكاتێكدا ناوچەكانی باشوور كەمترین ڕێژەی بارانبارینیان تێدا تۆمار كراوە.
ناوبراو پێشبینی دەكات زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەكانی باكوور بێت، پاشان شارەكانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی وڵات، هەروەها پێشبینی دەكات ئەم بارودۆخە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە كۆتایی بێت، لەگەڵ ئەگەری سنووردار بۆ بارانبارین لە ناوچەكانی باكوور.
ڕاشیگەیاند: سەرەڕای بەردەوامبوونی وەرزی پایز، ئەم بارودۆخە سروشتێكی زستانەی هەیە، زستانیش لە لە یەكی مانگی داهاتوو دەست پێدەكات.
بەپێی ئامارێكی فەڕمیی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی كوردستانیش زۆرترین ڕێژەی باران لە شارۆچكەی چەمچەماڵ باریوە كە 35 ملیمە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە