3 کاتژمێر پێش ئێستا
1526 جار خوێنراوەتەوە
ڕێگەى سودانى سەختە و مالیکیش سەرۆک وەزیران بە مافى چوارچێوەى هەماهەنگى دەزانێت
پەیام
سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی
سەركەوتنی هاوپەیمانیەتیەكەی سوودانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، بەڵام سەرۆكوەزیرانی
ئێستا لەبەردەم ڕێگایەكی زۆر سەختدایە بۆ مانەوەی لە پۆستەكەی، بەو پێیەی بەشێك لە
"چوارچێوەی هەماهەنگی" بە 90 كورسییەوە دژایەتی دەكات و مالیكیش دەیەوێت
خۆی كاندید بكاتەوە.
ئەمەش پێشبینیی قۆناغێكی
درێژ و ئاڵۆزی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتوو دەكات لە سایەی هەژموونی تاران و واشنتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە