2 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگر لە نزیك ڤەنزوێلا جێگیر دەكات
پەیام
ئەمریكا گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خۆی لە نزیك سنوورەكانی ڤەنزوێلا جێگیر كرد.
لە چوارچێوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ڤەنزوێلا، واشنتۆن كەشتیی فڕۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆڕد) كە نوێترین و گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەو وڵاتەیە، لە دەریای كاریبی جێگیر كرد.
پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ڕمی باشووردایە و ئامانج لێی لەناوبردنی گرووپەكانی مافیایی و تیرۆریستیی ماددە هۆشبەرەكان و پاراستنی ویلایەتە یەگرتووەكانە.
بەرپرسانی ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا بەوە تۆمەتبار دەكەن، كە سەرپەرشتیی گرووپەكانی ماددە هۆشبەرەكان دەكات و بەئاشكرا هاوكاریی بازرگانانی ئەو كەرتە دەكات، هەر بۆیە بە سەرۆكێكی شەرعیی نازانن و دەیانەوێت لەسەر كار لای ببەن.
لەبەرانبەردا مادۆرۆ فشارەكانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەمە بەشێكە لە هەوڵی كودەتا و ڕاگەیاندنی جەنگ دژی وڵاتەكەی. هەروەها ئۆپراسیۆنەكانی ئەمریكا بە كردەوەی دەستدرێژیكارانە ناو دەبات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە