2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
دژی بەردەوامی ئابڵوقەی سەر غــ.ەززە هەزاران كەس لە بڕۆكسل خۆپیشاندانیان كرد
پەیام
هەزاران كەس لە بڕۆكسل پایتەختی بەلجیكا دژی بەردەوامی ئابڵوقەی توندی سەر غەززە و پێشێلكردنی بەردەوامی ئاگربەست دوێنێ خۆپیشاندانیان كرد.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ هەزاران كەس لە وێستەی شەمەندەفەرەكانی بڕۆكسل كۆبوونەوە و داوایان كرد ڕێككەوتنی هاوبەشی لە نێوان یەكێتی ئەورووپا و قەوارەی زایۆنی دەستبەجێ هەڵپەسێردرێت، هەروەها خۆپیشاندەران ئاڵای فەڵەستینیان بەرز كردبوویەوە و دواتر بەرەو كاتژمێری "جان ڕی" كە شوێنێكی دیاری شارەكەیە و دەكەوێتە نزیك بارەگای دامەزراوەی یەكێتی ئەووروپا بەڕێكەوتن.
خۆپیشاندەران داوشیان كرد ئابڵوقەی سەربازی گشتگیری بەسەر قەوارەی زایۆنیدا بسەپێنرێت، دژایەتی خۆشیان بۆ قەوارەكە دووپات كردەوە بە گەورەیی لەسەر لایتەكان نوسیبویان "بە ئامانج گرتنی هاووڵاتیان كۆمەڵكوژیە نەك بەرگری كردن لە خۆ، هەروەها دەیانوت بەرگری هەتا ئازادی و ڕاپەڕین لە پێناو فەڵەستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە