2 کاتژمێر پێش ئێستا 38 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

پەیام 

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، یەكەم شەپۆلی بارانبارین كە لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە عێراقی گرتوەتەوە، بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی كۆكردووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی كەشناسی، ڕێژەی بارانبارین گەیشتووەتە نزیكەی 359 ملم و، هەروەها وەزارەتی كشتوكاڵیش جەختی لەوە كردووەتەوە، كە ئەم بارانبارینە یارمەتیدەر دەبێت لە پشتگیریكردنی كشتوكاڵی دێم و لەوەڕگا سروشتییەكان و جێبەجێكردنی پلانی زستانەی ئێستا بە شێوەیەكی باشتر.

هەروەها وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ئەوەشی ڕوون كردوەتەوە، كە بڕی ئاوی كۆكراوەی یەكەم شەپۆلی بارانبارین 250 ملیۆن مەتر سێجا بووە، كە لە زۆربەی پارێزگاكان، جگە لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باكوور، لەسەرووی تێكڕای ئاساییەوە بووە.

وەزارەتەكە ڕوونیشیكردەوە، ســوودی لەو بارانانە وەرگرتووە كە لە باكووری بەنداوەكانی سامەڕا و حەدیسە باریون بۆ بەهێزكردنی گەنجینەی بەنداوەكان، لە كاتێكدا بارانەكانی باشووری ئەو بەنداوانە بۆ بەهێزكردنی ڕووەكی لەوەڕگا، چەسپاندنی خاك، پڕكردنەوەی ئاوی ژێرزەوی و زیادكردنی ئاستی بیرەكان بەكارهاتوون، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمە یارمەتیدەر بووە لە كەمكردنەوەی پێویستی بۆ پاڵپێوەنانی ئاو لە دەریاچەی سەرسار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق: سوودمان لەم شەپۆلی باران بارینە وەرگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میسان.. كەسێكی مەترسیدار بە تۆمەتی دزینى 750 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە ڕێی زیادكردنی فڕۆكە شەڕكەرەكانیەوە پەرە بە توانا سەربازییەكانی دەدات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێگەى سودانى سەختە و مالیکیش سەرۆک وەزیران بە مافى چوارچێوەى هەماهەنگى دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق: وەرزی بارانى ئەمساڵ سەرەتایەكی مژدەبەخشە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میسان.. لە شەڕی دوو هۆزدا لانیكەم 12 كەس كوژران و بریندار بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. زیاتر لە 100 سکاڵا تۆمارکراون و کۆمسیۆن دەستى بە پۆلێنكردنیان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارانەکەى ئەمڕۆ هەموو شارەكانی عێراقی بە ڕێژەی جیاواز گرتووەتەوە

سەرەتا