3 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
مادۆرۆ بۆ ئەمریكا: دەتانەوێت غەززەیەكی دیكە لە ئەمریكای لاتین دووبارە ببێتەوە؟
پەیام
سەرۆكی ڤەنزوێلا لەمیانی وتارێكدا ئاماژەی بە پەرەسەندنی گرژییەكان و جووڵەی سەربازیی ئەمریكا لە دەریای كاریبی كرد و بە گەلی ئەمریكای وت: دەتانەوێت غەززەیەكی دیكە لە ئەمریكای لاتین دووبارە ببێتەوە؟
نیكۆلاس مادۆرۆ ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریكا گرت و وتی: بە گەلی ئەمریكا دەڵێم، مرۆڤایەتی بە ئاستی پێویست بەرانبەر ئەو تاوانانەی كە لە غەززە ئەنجام درا، ئازاری بینیوە. ئیتر هیچ گەلێك نەماوە ڕووداوەكانی غەززە بە كۆمەڵكوژی نەزانێت.
دووپاتی دەكاتەوە "بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەمریكادا، ڕاپرسییەكان دەری دەخەن بە تایبەت لاوان، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات بە كۆمەڵكوژی دەزانن.
مادۆرۆ باس لەوەش دەكات، ئەوان هەموو ڕۆژێك ئاگربەست پێشێل دەكەن و هێرشی نوێ ئەنجام دەدەن، منداڵان و ژنان بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی قەوارەی زایۆنی دەكوژرێن. ئەوە ڕاستییەكە. ئایا دەتانەوێت غەززەیەكی دیكە لە ئەمریكای لاتین دووبارە ببێتەوە؟
هەروەها جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەمریكا تەنیا ڤەنزوێلا ناكاتە ئامانج و ڕایگەیاند، واشنتۆن لە ڕاستیدا دژ بە هەموو ئەمریكای لاتین و لە كۆتاییدا دژ بە مرۆڤایەتی سیاسەتی هێرشبەرانەی خۆی دەباتە پێشەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە