2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

شازادەی جێنشینی سعودیە لە یەكەم سەردانیدا دواى حەوت ساڵ دەگاتە واشنتۆن

پەیام  

سبەی سەردانەكەی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ واشنتۆن دەست پێدەكات، ئەمەش یەكەم سەردانییەتی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا و بڕیاریشە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆ ببێتەوە.

سەردانەكەی محەمەد بن سەلمان ڕۆژی دووشەممە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت چەندین ڕێككەوتنی ئابووری و بەرگری واژوو بكرێت، جگە لە تاوتوێكردنی دۆسییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ قەوارەی زایۆنی.

سەردانەكە دوای ئەو گفتوگۆیانەیە كە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە كەمتر لە هەفتەیەك پێش ئێستا لە واشنتۆن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا ئەنجامی دان.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژنامەی عوكازی سعودیە ڕایگەیاندووە، شازادەی جێنشین ڕۆژی سێشەممە لە كۆشكی سپی چاوی بە ترەمپ دەكەوێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ ڕاگەیەنراوێكی فەرمی لە دیوانی شاهانە بڵاونەكراوەتەوە لەسەر وردەكاریی بەرنامەی سەردانەكە.

بەپێی هەواڵێكی بلومبێرگ، چاوەڕوان دەكرێت شازادەی جێنشین پێشوازییەكی گەرمی لێ بكرێت، هاوكات ڕۆژنامەی عوكاز باس لەوە دەكات، چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنی بەرگری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا واژوو بكرێت، ئەمە جگە لە چەند تەوەرێكی دیكەی پەیوەست بە پشتیوانیكردنی پرۆگرامی ئەتۆمی ئاشتیانەی سعودیە.

هەروەها چاوەڕوان دەكرێت گرێبەستێك بۆ فرۆشتنی 48 فڕۆكەی جەنگی "ئێف-35" بە سعودیە واژوو بكرێت.

هاوكات سەردانەكە نزیكەی شەش مانگ دوای سەردانەكەی ترەمپ بۆ سعودیە دێت لە مانگی ئایاری ڕابردوو، كە تێیدا سعودیە ئاشكرای كرد بەنیازە لە ماوەی چوار ساڵدا بەبەهای 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریكا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگر لە نزیك ڤەنزوێلا جێگیر دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی بەردەوامی ئابڵوقەی سەر غــ.ەززە هەزاران كەس لە بڕۆكسل خۆپیشاندانیان كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    شازادەی جێنشینی سعودیە لە یەكەم سەردانیدا دواى حەوت ساڵ دەگاتە واشنتۆن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا سیستمێكی توندتر لە بەرانبەر پەنابەران پیادە دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مادۆرۆ بۆ ئەمریكا: دەتانەوێت غەززەیەكی دیكە لە ئەمریكای لاتین دووبارە ببێتەوە؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بن سەلمان سەردانى واشنتۆن دەكات و ترەمپ بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگ لەسەر پڕۆژەبڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی غــ.ەززەوە دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەسەر سیاسەتی واشنتۆن بەرانبەر ڤەنزوێلا بڕیاری كۆتاییم داوە

سەرەتا